فراكسیۆنی پارتی: دوو بەڕێوەبەری گشتی گۆڕدران، بڕیارە گۆڕانكاریی دیكەش بكرێت
ھۆشیار فەریق، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك، راگەیاند: "هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاریی دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت بۆ گۆڕینی ھەموو ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسانەی ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامن لە پۆستەكانیان".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت: "پۆستی بەڕێوەبەرەكان لە دەسەڵاتی پارێزگادایە بۆ گۆڕینیان، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی و ھاوشێوەكانی بەپێی یاسا لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەكرێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر دەدرێت".
kdp -
