هه‌رێم گفتوگۆكانی مادده‌ی 140 ده‌باته به‌غدا
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەبارەی مادده‌ی 140 و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بکەن.
یەکێك لەو بابەتانەی کە بڕیاره شاندەکە له به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه بكات، پرسی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوك و ناوچە دابڕاوەکانە، کە شاندی کوردی دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا لێژنەیەکی باڵا پێکبهێنن، بۆ جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی مادەی 140.
جێبەجێکردنی مادەی 140 لە سێ قۆناخ پێکدێت، لەماوەی 14 ساڵی رابردووش‌دا تا ئێستا قۆناغی یەکەمی ماددەکەش جێبەجێ نەکراوە، بەڵام لەم خولەی پەلەمان پێی دەچێت هەوڵەکان جدیتر بن، چونکە لە بودجەی گشتی عێراق پارەی بۆ تەرخان کراوە.
هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له ساڵانی رابردوودا حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا نیازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ی نه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌ش دۆخی كه‌ركووك به‌م رۆژه گه‌یشتووه.
شامێل كه‌ركووكی، كه پیشه‌ی مامۆستایه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌غدا نیازی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 14ی هه‌بوایه، دۆخی ئێستای كوردی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌مشێوه‌یه نه‌ده‌بوو، ده‌شڵێت: من باوه‌ڕم وایه به‌غدا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌م پرسه نییه، بۆیه ده‌بێت كورد جێگره‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌بێت و پێویسته جدیتر كار له‌سه‌ر مادده‌ی 140 بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆر ناله‌باره.
مامۆستایه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی په‌روین فاتیح دووپاتی ده‌كاته‌وه، به 16 ساڵ حوكمڕانی به‌غدا دوای نه‌مانی رژێم، ئه‌گه‌ر هه‌ر ساڵه و به‌شێك یان بڕگه‌یه‌ك له مادده‌ی 140ی جێبه‌جێ كردبا، ئێستا ته‌واوی ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بووه‌وه.
له‌كاتێكیشدا لە پەرلەمانی عێراقەوە پارە بۆ جێبەجێ کرنی قۆناغەکانی ماددەی 140 تەرخان کراوە. ڕێبوار تەها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: مادده‌ی 140 مادده‌یه‌كی زیندووه و ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه كوردییهكانه به‌یه‌كه‌وه ئه‌م پرسه به جدی له‌گه‌ڵ به‌غدا باس بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: حكوومه‌تی ئێستای به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی پێشوو جیاوازه، چونكه بواری گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق فراوانتره و ده‌كرێت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كورد توانی كاریگه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2019 به‌شێك بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ته‌رخان بكرێت، كه له ساڵانی رابردوو هیچ به‌شه بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كرابوو، بۆیه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ كورد قسه‌ی جدی له‌سه‌ر پرسی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بكات.
k24-
