ێچیرڤان بارزانی: به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ژینگه هیچ كاتێك كۆتایی نایه‌ت
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وێڕانی به‌خێرهێنانی میوانان، ڕایگه‌یاند كه ژینگه بابه‌تێكى زۆر گرنگ و خه‌مێكى گه‌وه‌رى جیهانییه و به‌رپرسیاریه‌تى و ڕه‌فتارى چاك به‌رامبه‌ر به ژینگه، ئه‌رك و پێویستییه‌كى هه‌میشه‌یییه چونكه سه‌ره‌تا و ئاینده‌ى مرۆڤ سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى ژیانه و تا ژینگه پاكوخاوێن بێ، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی كه‌متره و به پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌ترسى زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه كرد وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، به‌كارهێنانى زۆری وزه، شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌ربازى و ناهۆشیاریى ژینگه‌یى كه بوونه‌ته هۆكارى پیسبوونێكى ترسناك و تێكچوونى هاوسه‌نگیى ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه وێڕاى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كان، مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر گۆى زه‌وى دروست كردووه و چاره‌سه‌ركردنیشی به به‌رپرسیاریه‌تى و ئه‌ركێكى هاوبه‌شى جیهان زانی.
له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستانیش به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند كه نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو ژینگهكهیشى به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌وه تا ئێستا ڕووبه‌ڕووى تێكدان بۆته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی بیرهێنایه‌وه كه به هه‌زاران گوندى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وێران كران و به گازى ژه‌هراوى و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پیس كران و هێشتا كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر ژینگه ماوه و هۆكارى ده‌یان نه‌خۆشیى كوشنده و ترسناكن، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ژیان و جه‌سته و ئه‌قڵێكى ته‌ندروست له ژینگه‌یه‌كى پاك و پارێزراوى ته‌ندروسته‌وه دێن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ژینگه‌پارێزی له ژینگه پاكهكاندا ئه‌ركێكى له‌پێشینه‌یه.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا هه‌زاران گوندی وێرانكراوى ئاوه‌دان كردووه و گیانێكى تازه‌ى به به‌ر كوردستاندا كرده‌وه و پاركى نیشتمانى دروست كردووه و بۆ پاراستنى گیاندارانى كێوى و باڵنده‌كان و له‌سه‌ر پابه‌ندیى پاراستنى ژینگه‌یش بۆ پڕۆژه‌كانى پیشه‌سازى و نیشته‌جێبوون ڕێنمایى ده‌ركردووه و دواجاریش بڕیارى داخستنى چه‌ندین پاڵاوتگه‌ی داوه، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه هه‌رچه‌نده ئه‌م كارانه له ئاست خه‌ون و ئاره‌زووه‌كان نین، به‌ڵام كاروانه‌كه به‌رده‌وامه و له‌مباره‌یه‌وه هاوكاریى حكوومه‌ت، ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه، هاووڵاتیان، كولتوور و هۆشیاریى پاراستنى ژینگه، خۆبه‌خاوه‌ن زانینی ژینگه و توندتركردنی سزای سه‌رپێچیكارانی به پێویست زانی.
kdp-
