نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێمی بادن ڤۆتمبێرگی ئه‌ڵمانی كۆبووه‌وه
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/4/2018 به‌ڕێوه چوو، شاندی میوان كه له خاتوو تیریسا باوه‌ر وه‌زیری زانست و لێكۆڵینه‌وه و خاتوو تێرێزا شۆپێر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگ و خاتوو باربارا وۆڵف كونسولی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه پێكهاتبوو، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی هه‌رێم و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی و ڕۆڵ و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ئاواره‌كان له مه‌ترسیی تیرۆر به‌رز نرخاند.
شاندی میوان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن، یارمه‌تیی مرۆیی، ژینگه و ته‌ندروستیدا دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهاتوودا نیشان دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگی كرد له چاره‌سه‌ركردنی منداڵ و كچانی ڕزگاركراوی ئێزدی له ده‌ستی داعش كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕزگاركردنی كچ و كوڕانی ئێزدی له ده‌ستی داعش به‌رده‌وامه و تا كۆتاییش به‌رده‌وام ده‌بێت
هه‌ردوولا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوو هه‌رێم كۆك بوون.
kdp-
