شاندێکی جووتیارانی سلێمانی و ھەڵەبجە گەیشتنە بەغدا

شاندێکی جووتیارانی سلێمانی و ھەڵەبجە گەیشتنە بەغدا
شاندێکی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

سامان حوسێن، ئەندامی شاندی جووتیاران بۆ بەغدا رايگەیاند: "ئەمرۆ 16/4/2019، لەپەرلەمانی عێراق چاومان بە ئەندامانی فراکسیۆنی لیستە کوردستانییەکان کەوت، داواشمان کردووە کە رۆژێک بۆ دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی رێکبخرێت“.

گوتیشی: "داواکاریەکانمان لەبەغدا خستوەتەروو کە بریتییە لە دانەوەی پارەی 30% جووتیارانی کوردستان و پەرەپێدان بە کاری کشتوکاڵی و ھاندانی جووتیاران بۆ کاری ھەرەوەزی و پشتیوانیکردنیان".











باسنيوز
Top