كەركووك.. کەسێک بە چەقۆ نەنکی خۆی كوشت

كەركووك.. کەسێک بە چەقۆ نەنکی خۆی كوشت
لە شاری كەركووك، هاووڵاتییەكی كورد، نەنكی خۆی بە چەقۆ دەكوژێت و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/4/2019، محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: "لە گەڕەكی فەیلەق (كوردستان)ی شاری كەركووك، گەنجێك بە ناوی (ك، ن، ف) بە چەقۆ نەنكێكی خۆی بە ناوی (ر، خ، خ) لەدایكبووی ساڵی 1956 کوشتووە".

ئەوەشی ئاشكرا كردووە: "لەكاتی هەڵاتندا خاڵێكی بكوژەكە بریندار دەكات، بەڵام بە برینداری خۆی دەرباز کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە".

بەپێی زانیارییەكان بكوژەكە كوردە و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و ساڵانێكە لە شاری كەركووك نیشتەجێن.










باسنيوز
Top