ژمارەیەک جووتیاری کورد لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا
پارێزەر ڕێبین یاسین، پارێزەری خۆبەخشی جوتیارە کوردەکان ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ سێشەممە 16/4/2019، 60 جووتیاری کورد کە نوێنەرایەتی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئامانج لەو کارەش گەیاندنی پەیامی خۆیانە بۆ ئەوەی نامەیەکی کراوە بە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بدەن و داوای ئەوەیان کرد کە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو هەڵبوەشێنێتەوە و واژۆ لەسەر خەرجکردنی پارەی جوتیاران بکات“.
گوتیشی: ”ئەگەر ئەوە کارە نەکرێت ئەوا پەنا بۆ دادگای فیدراڵی و سندوقی نەقدی نێودەوڵەتی دەبەین بۆ ئەوەی پارەی جووتیاران خەرج بکەن، هەروەها کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ هەمان پرس پێشوازی لە 15 جووتیار کرا، یاداشتەکانیش دەدرێنە سەرۆکی فراکسیۆنەکان“.
باسنيوز
