راوێژکاری نەمسا ئێوارەخوانێک بۆ نوێنەری لاوانی کوردستان ساز دەکات
فەلاح حەسەن، جێگری سکرتێری لاوانی سیاسیی جیهان و نوێنەری یەکێتیی لاوان لە دەرەوە، رایگەیاند، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا، سەردانی ڤیەننای پایتەختی نەمسای کردووە،
دوای گەیشتنی بە ڤیەننا، سێباستیان کۆرز، راوێژکاری نەمسا (سەرۆک وەزیران) پێشوازیی لە فەلاح حەسەن کردووە و ئێوارەخوانێکی تایبەتی بۆ رێک خستووە.
جێگری لاوانی سیاسیی جیهان هەروەها رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەیەکدا، لەگەل سێباستیان کۆرز باسی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆریان کردووە.
هەروەک فەلاح حەسەن رایگەیاند، راوێژکاری نەمسا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و لاوانی کوردستان دەربڕیوە.
باسنیوز
