ڕێكخراوێكی ئەڵمانی پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال خەڵات دەکات

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال خەڵات دەکات
ئەمڕۆ سێشەمە 16ی نیسانی 2019 ، بە چاودێریی ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی گەرمیان، رێكخراوێكی ئەڵمانی خەڵاتی زێڕینی بەخشیە پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال.



نیگار عومەر، ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی، رایگەیاند: "ئەمڕۆ وەك ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی خەڵاتی بۆسڵی وەم خەڵاتی زێڕینی خاتوو (كارین)مان بەسەر پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفالدا دابەش كرد كە ساڵانێكە بە نەهامەتی رۆڵەكانیان پێگەیاندووە".



گوتیشی: "ساڵی پاریش بە هەمان شێوە پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال زێرینیان پێ بەخشراوە ".



جەختیشی كردەوە، "رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی لە پاش راپەڕینی 1991 وە بە پاڵپشتیی حكوومەتی ئەڵمانیا كار بۆ بە دیكۆمینتكردنی دۆسیەی ئەنفال و بەجێماوانی ئەنفال دەكات".












باسنیوز
Top