ڕێكخراوێكی ئەڵمانی پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال خەڵات دەکات
نیگار عومەر، ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی، رایگەیاند: "ئەمڕۆ وەك ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی خەڵاتی بۆسڵی وەم خەڵاتی زێڕینی خاتوو (كارین)مان بەسەر پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفالدا دابەش كرد كە ساڵانێكە بە نەهامەتی رۆڵەكانیان پێگەیاندووە".
گوتیشی: "ساڵی پاریش بە هەمان شێوە پێنج ئافرەتی بەجێماوی ئەنفال زێرینیان پێ بەخشراوە ".
جەختیشی كردەوە، "رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی لە پاش راپەڕینی 1991 وە بە پاڵپشتیی حكوومەتی ئەڵمانیا كار بۆ بە دیكۆمینتكردنی دۆسیەی ئەنفال و بەجێماوانی ئەنفال دەكات".
باسنیوز
