نێچیرڤان بارزانی : هاوسۆزی خۆم بۆ خەڵکی پاریس و فەرەنسا بەگشتی دەردەبڕم
نێچیرڤان بارزانی لە توویتێکدا لەکاتی رووداوەکە نووسیویەتی "هاوسۆزی خۆم بۆ خەڵکی پاریس و فەرەنسا بەگشتی دەردەبڕم، ئەمە کاتێکی زەحمەتە کە کاتێدرالی نۆتر دام، شوێنێکی کولتووریی دەگمەنی فەرەنسا و جیهان ئاگری گرتووە".
شەوی رابردوو ئاگر بەشێکی نۆتر دامی سووتاند و لەناویبرد، پێش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند کاتێدرالەکە نۆژەندەکەنەوە.
هەرچەندە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پاریس توانیان بە نۆ کاژێر کاتێدرالەکە لە لەناوچوون بپارێزن، بەڵام سەقف و بورجەکەی سووتان و رووخان.
لەبارەی هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکەش، هێشتا زانیاریی ورد نییە، بەڵام بەرپرسانی پاریس دەڵێن رەنگە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە بووبێت، کە لە بەشێکی کاتێدرالەکە ئەنجامدەدرا.
رووداو -
