شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە ئاستی بارانبارین لە سەرووی 30 ملیم دەبێت.

لە راپۆرتێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "لە سبەی رۆژی سێشەممەوە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاردەكاتە سەرناوچەكەمان. سەرەتا بارانبارین لە سنووری ناوچەی دھۆك دەبارێت و لە شەودا كاریگەری دەگاتە تەواوی ناچەكان. لەكاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە باران لە تەواوی ناوچەكان دەبارێت، لەگەڵ بارانبارین ھەورەتریشقەش دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكات".

كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە "ئاستی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر لە سەرووی 30 ملیم دەبێت و لەناوچەكانی دیكە لە سەرووی 10 ملیم".
k24-
Top