لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە دھۆك كەسێك گیانی لەدەستدا

 لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە دھۆك كەسێك گیانی لەدەستدا
لە دھۆك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە شاری دھۆک شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دەكێشێ بە ھاووڵاتییەكی بە تەمەن و جێی دەھێڵێ، دوای برینداربوونی ھاووڵاتییەكە گیانی لەدەستدا".

پەیامنێرمان گوتی: "رووداوەكە لە شەقامی سەرەکی ئێتیتی ناو شاری دھۆک لە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، دوای گەیشتی تیمەکانی فریاگوزاری و گواستنەوەی بریندارەکە، پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە ھاووڵاتییەكە گیانی لەدەستداوە".

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای دھۆک گوت: "ئەو ھاووڵاتییە 52 ساڵ ساڵە بوو، شۆفێرەکەش ھەڵاتووە و تائێستا شوێنێ دیار نییە".

گوتیشی: "کە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و سەرەداوێک دەستکەوتووە و لە کاتێکی نزیکدا شۆفێرەکەش دەستگیر دەکرێت".
k24-
Top