جێگری وەزیری دەرەوەی چیك: ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدهین
لە کۆبوونەوەیەکیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە كۆنسووڵی گشتیی و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست بە پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی هەرێم دەکەنەوە، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن.
هەروەها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیران بوو.
kdp-
