نێچیرڤان بارزانی کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019، له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسولى گشتیى تازه‌ى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونى وەک کونسوڵی نوێی ڕووسیا هەروەها هیوای سه‌ركه‌وتنی لەکارەکەی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا، نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ربڕى، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی بازرگانی، كشتوكاڵ، كاره‌با و گه‌شتیاریدا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیەوە، كونسولى گشتیى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی نوێی وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشمه‌رگه و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانی له شه‌ڕی دژی داعش و شكستپێهێنانی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
