له سه‌یدسادق زیاتر له ٤٠ تۆن شه‌كری ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
ته‌ها ئه‌حمه‌د ، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سه‌یدسادق ، ڕاگه‌یاند: "دوای گه‌ڕان و پشكنین، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەتی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كۆگایه‌ك ، كه زیاتر له ٤٠ تۆن شه‌كری ورده‌ی ئێرانی تێدا عه‌مباركرابوو".
ڕوونیشی كرده‌وه: "شوێنی ئه‌و شه‌كره زۆر خراپ و نه‌شیاو بوو ، بۆیه دوای پشكنین ده‌ركه‌وت ، كه شیاوی خواردن نیه و به‌بڕیاری قامیقامی سه‌یدسادق سه‌رجه‌م شه‌كره‌كه له‌ناو ده‌برێت".
گوتیشی: "خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه كاری بازرگانه و دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقه ، به‌مه‌به‌ستی گران فرۆشی ئه‌و ٤٠ تۆن شه‌كره‌ی هه‌ڵگرتبوو ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كۆگاكه‌دا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوو به‌ڕووی دادگا كرایه‌وه".
باسنيوز
