دەستەی دەستپاکی راپۆرتێک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکات

 دەستەی دەستپاکی راپۆرتێک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکات
دەستەی دەستپاکی (نەزاهە) لەگەڵ لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و راپۆرتێک پێشکەش دەکات.



سەعید مستەفا تەتەرخان، جێگری سەرۆکی لێژنەی دەست پاکی و سکاڵا لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15-4-2019، شاندێکی دەستەی دەستپاکی لەگەڵ لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دەستەکە راپۆرتی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات .



سەعید مستەفا تەتەرخان هەروەها رایگەیاند، کە لەو راپۆرتەدا، دەستەی دەستپاکی میکانیزم و شێوازەکانی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دیاری دەکات و بڕیارە لەو بارەیەوە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”هەماهەنگیی و هاوکاریی یەکتر بکەن“.




باسنيوز
Top