پارێزگاری موسه‌ننا: به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی دابوو كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان
پارێزگاری موسه‌ننا، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، له لێدوانێكی تایبه‌تد رایگه‌یاند، به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم دابوو، كه كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان. هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه. به‌یانیش په‌یوه‌ندی به جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری موسه‌ننا(سه‌ماوه)، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، له رێی په‌یجی پارێزگاری موسه‌نناوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌و رۆژه‌وه‌ی پۆستی پارێزگارم وه‌رگرتووه، به‌ڵێنم به خۆمداوه هاوكاری كه‌سوكاری قوربانیانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌م، كه له بیابانی سه‌ماوه زینده‌به‌چاڵكراوون و رووفاتیان بدۆزینه‌وه.
k24-
