دوا زانیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات
ئومێد ئه‌حمه‌د, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با پلانی سێمان هه‌یه كه بریتییه له دامەزرانی وێستگه‌ی خه‌بات و زۆر جیاوازه و كاركردنی به شێوه‌ی هه‌ڵمییه. بڕیار وابوو له مانگی 3 تا 4 بكه‌وێته كار، به‌ڵام هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكیی بۆ دروست بوو, به‌ڵام ئێستا كۆمپانیایه‌كی كۆری به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و بڕیاره ئه‌م وێستگهیە بۆ مانگی 7 ته‌واو بێت".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگهیە كاره‌بای هه‌رێم زیاد ده‌بێت و بڕی مێگاواتیش زیاد ده‌بێت كه خۆی له دوو یه‌كه ده‌بینێته‌وه 300 مێگاوات به 150 مێگاوات، بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه له ئاینده‌شدا فراوانتر بكرێت."
kdp-
