دوا زانیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات

دوا زانیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات
بڕیاره‌ وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات بكرێته‌وه‌, وه‌زاره‌تی كاره‌باش پێی وایه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه‌ لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر وێستگه‌كانی دیكه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ڕێژه‌ی كاره‌باش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئومێد ئه‌حمه‌د, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با پلانی سێمان هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ دامەزرانی وێستگه‌ی خه‌بات و‌ زۆر جیاوازه‌ و كاركردنی به‌ شێوه‌ی هه‌ڵمییه. بڕیار وابوو له‌ مانگی 3 تا 4 بكه‌وێته‌ كار، به‌ڵام هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكیی بۆ دروست بوو, به‌ڵام ئێستا كۆمپانیایه‌كی كۆری به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و بڕیاره‌ ئه‌م وێستگه‌یە بۆ مانگی 7 ته‌واو بێت".

گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یە كاره‌بای هه‌رێم زیاد ده‌بێت و بڕی مێگاواتیش زیاد ده‌بێت كه‌ خۆی له‌ دوو یه‌كه‌ ده‌بینێته‌وه‌ 300 مێگاوات به‌ 150 مێگاوات، بیر له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاینده‌شدا فراوانتر بكرێت."
kdp-
Top