وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی پارەی حەجی ئەمساڵ هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی پارەی حەجی ئەمساڵ هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پارەی حەجی ئەمساڵەوە هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە و ڕای دەگەیەنێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ دانی پارە و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "ئەو هاووڵاتییانەی پارەی حەجی ئەمساڵ 2019ـەیان نەداوە، دواکات بۆ دانی پارە و تەواوکردنی مامەڵەکانیان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 16/4/2019یە".

گوتیشی: "ھەرکەسێک تاکو ئەم بەروارە نەچێ بۆ تەوا کردنی مامەڵەی حەجکردن بەیەکجاری مافی دەفەوتێ".











باسنيوز
Top