له باره‌ی سه‌ردانی ده‌رچه‌ی سه‌رڕێژی ئاوی دوكان بڕیارێكی نوێ ده‌ركرا
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه، گەشتیاران دەتوانن لەو رێگا تایبەتەی دەیانگەیەنێت بە بەرامبەر دەرگاکانی دەرچوونی ئاو سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن و دیمەنەکان بینن نەک لەشاخ و بەرزاییەکانەوە داببەزنە نزیک دەرگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری دووکان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لە پێناو سەلامەتی گیانی گەشتیاران نابێ لەو ناوچانە نزیک ببنەوە، کە مەترسی کەوتنە خوارەوەی لێدەکرێت.
بەپێی بڕیارەکەی قایمقامیەتی قەزای دوکان، هێزی ئەمنی چاودێری ناوچه گه‌شتیارییه‌كه ده‌كات و چیدی رێگه نادەن گەشتیاران نزیک ببنەوە.
K24-
