سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی: پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له‌ پشت لادانی به‌رپرسه‌ كورده‌كانه‌

سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی: پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له‌ پشت لادانی به‌رپرسه‌ كورده‌كانه‌

سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، محه‌ممه‌د كه‌مال، رایگه‌یاند، ئەو كەسەی لە پشت لادانی بەرپرسە كوردەكانی ئه‌و پارێزگایە، راكان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی كەركووكە.

لە دوای رووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەرەوە دەیان بەرپرسی كورد لە پۆستەكانیان لادراون، دواترینیان عەمید یادگار شکور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی کەرکووكە، كە بە نووسراوێكی فەرمی لە بەغداوە لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە بەغدا لەولاوە پێشنیاز بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی ھاوپەیمانی فەتح، رایگه‌یاند، ئیرادەی سیاسی بەو ئاراستەیەیە، كە لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، ئاشكرایە 13 ساڵە ھەڵبژاردن لە كەركووك ئەنجام نەدراوە، پرسی لادان و دانانی بەرپرسانی خۆجێیی شارەكە، پرسێكی لاوه‌كییه‌، پێویستە ھەموومان بە ئاراستەی رێككەوتن كار بكەین بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان، باشترین چارەسەریش بۆ كەركووك ئەوەیە سەرجەم نەتەوەكان بە شێوەیەكی ھاوسەنگ لە دام و دەزگاكانی دەوڵەت رۆڵیان ھەبێت.
K24-
Top