کۆپتەرێکی سەربازی لە نزیک ورمێ کەوتە خوارەوە
ماڵپەڕی "تابناک"ی سەر بە موحسێن ڕەزایی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە و چەند ماڵپەڕی دیکەش ئەم ڕووداوەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە و تەنیا باس لەوە کراوە، 10 ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانس و فریاگوزاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە لە بەرزاییەکانی سیلوانا ڕەوان کراون.
هاوکات دوو پێگەی هەواڵی "دانا و بوڕنا" باس لە کوژران و برینداربوونی 9 کەس دەکەن کە بەشێک لە بریندارەکان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ دەکەن، بەڵام ماڵپەڕی (فارسنیوز) لەزاری محەمەد مەولایی جێگری فەرماندەیی سنوورییەوە بڵاوی کردووەتەوە تمی فڕۆکەوانی زیندوون، بەڵام ئەگەری کوژرانی کەسێک لە ئارا دایە.
هەندێ سەرچاوەی خۆجێی لەو باوەڕە دان کە لەبەر ئەوەی ناوچەکە بە هێزی سەربازیی زۆر گەمارۆ دراوە، گومان دەکرێت فەرماندەیەکی باڵای سەربازی لەناو کوژراوەکاندا بێت.
باسنيوز
