له سلێمانی دوای كوژرانی هاووڵاتییهك چوار تۆمهتبار دهستگیركران و بكوژهكه رایكردووه
له راگهیهندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی رایگهیاندووه، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك لە ناو گازینۆیەكدا لە شەقامی سالم لەشاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە هاووڵاتیەك كرا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی رزگاری و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان, كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی لە هاووڵاتیەك كردووە و 3 فیشەكی پێوە ناوە.
ههروهها هاتووه: دوای بەدوادواچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێرای چاودێری, توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لە ئێستادا ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكە كە ناوی (أ. أ. ص) هەڵهاتووە و هێزەكانی پۆلیس لە گەڕان و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی.
k24-
