له‌ قه‌راج و گه‌رمیان داعش ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌

له‌ قه‌راج و گه‌رمیان داعش ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌
به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قه‌ره‌چووغ، كرمانج عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، له‌ ده‌شتی قه‌راج داعش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ و له‌ جموجۆڵدایه‌. هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش له‌ گه‌رمیان ، چه‌كدارانی داعش له‌ به‌رزاییه‌كانی نێوان كفری و خورماتوودا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ و ده‌ستیان به‌ جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.

هه‌رێم جاف رایگه‌یاند، بەھۆی بێ توانایی و لاوازی ھێزەکانی عێراق و نەمانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێوان کەرکووک و دیالە ھاتوچۆ دەکەن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌ردان چاوشین، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ رایگه‌یاند، به‌رزاییه‌كانی نێوان کفری و دووزخورماتوو بووەتە پەناگەی چەکدارانی داعش.
k24-
Top