مامۆستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی: ده‌بێ په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بکرێت
حزبه كان له كۆبوونه‌وه و دانوستاندان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاودێری سیاسی، عومه‌ر هه‌ورامی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی عورف و باو ده‌بێ له دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌ت له ماوه‌یه‌كی قیاسیی دیاریكراودا پێك بهێندرێت، به‌ڵام ئه‌وه شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 30-9-2018 تێ ده‌په‌ڕێت، به‌ڵام حكوومه‌ت پێك نه‌هاتووه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی ده‌روونیی هاووڵاتییان و ڕه‌وشی ئابووری و سیاسی و پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی، بۆیه ناكرێ ئیدی له‌ژێر هیچ بیانوویەكدا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دوا بكه‌وێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان كه له دواترین هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا 45 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه مه‌به‌ستیانە به‌شداریی پیكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن و له پشكی وه‌زاری خۆیشی خۆش بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌هێز پێك بهندرێت."
هه‌ورامی گوتیشی: "پارتی وه‌ك حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر حه‌كیمانه هه‌نگاوی ناوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوه‌كو بتوانرێت حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌هێز بۆ كودستان پێك بهێندرێت، كه له ئاستی داخوازییه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستاندا بێت".
دكتۆر ڕێبین سه‌لام، ماموستای زانكۆ ده‌ڵێ: "پێكهینانی حكوومه‌ت زۆر دوا كه‌وتووه، نازانین كاتێك له كوردستان جیاوازیی مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له نێوانمادا نییه بۆ نه‌گه‌ینه ڕێكکه‌وتن له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ێم و پێكهێنانی حكوومه‌ت، من بۆ نه‌بوونی ده‌ستووری ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ده‌ستوورێكمان نییه كه هه‌مووان پابه‌ند بكات به كاتیكی زه‌مه‌نی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تەوە".
ڕێبین سه‌لام بڕوای وایه: "هێنانی 45 كورسیی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه‌دایه، كه ده‌شبینین 45 كورسیی پارتی ئه‌گه‌ر به شێوه بیركارییهكهی حیسابی بكه‌ین زیاتر له 9 وه‌زاره‌ت ده‌كات، به‌ڵام پارتی بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی به‌هێزمان هه‌بێت له چه‌ند كورسییەكی وه‌زاریی خۆی خۆش بووه و داویه‌تی به لایه‌نی دیكه، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نێكی دیاریكراوه به زیاتر له پشكی خۆی له حكوومه‌ت ڕازی نابێت و به‌رده‌وام سه‌قفی داواكارییه‌كانی زیاد ده‌كات".
سەرۆك بارزانی له گوتاری كردنه‌وه‌ی 14مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب ڕایگه‌یاند، بە هەموو شێوەیەك دەرفەتی زۆریان بە لایەنە براوەكان دا، تا حكوومەت پێك بهێندرێت و گوتیشی: "بەڵام ئێستا لە قۆناغێكداین، نابێ چاوەڕێ بكەین و كات كۆتایی هاتووە، پەرلەمان دەست بە ڕێوشوێنی پێویست دەكات، كە سەرۆكایەتیی هەرێم كارا بكرێتەوە و سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێت و كاندیدی سەرۆكوەزیرانیش ڕاسپێردرێت، ڕایدەگەیەنین لەمڕۆوە یەك چركە چاوەڕێ ناكەین و بە زووترین كات حكوومەت پێك دەهێنین".
ناوبراو گوتیشی: "شه‌ش مانگ له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا كه‌وتووه و شه‌ش مانگە له فه‌راخی خزمه‌تگوزاری و یاساییداین، بۆیه ده‌بێ ده‌ستوبرد بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێم و، ناكرێ ئیدی له‌ژێر هیچ بیانوویەكدا پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا بخرێت".
kdp-
