پەرلەمانتارێکی پارتی: پڕۆژەی چاکسازی دەخەینە پێش پڕۆژەکانی دیکە
ژیان تاھر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: ”ئەولەویەتی چەند رۆژی داھاتووی پارتی و فراکسیۆنی پارتی، بابەتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پرسی راسپاردنی سەرۆکی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و چاوەڕوانیش دەکەن یەکێتی تا کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بڕیارێک بدەن، چونکە هەر ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی پێداگریی هەندێک لایەن لە دژایەتیکردنی، نەتواندرا بە یاسا بکرێت، گوتی: ”پرۆژەیاسای چاکسازی لە ئەولەویەتی کارەکانی فراکسیۆنی پارتی دەبێت و پێش سەرجەم پڕۆژەکانی دیکەی دەخەین“.
باسنيوز
