لە چەمچەماڵ تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە
ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ ڕايگەیاند: ”کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2019/ لە بوونی تەرمی ئافرەتێک لە نزیک سایلۆی چەمچەماڵ ئاگادار کراینەوە“.
گوتیشی: ”پەتێک بە ملی تەرمەکەوە بوو، بەڵام ناسنامەی دیار نییە، تەمەنی لە نێوان 20 تا 25 ساڵیدایە، لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە“.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی ڕوون نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
