لەبارەی کڕینی گۆشتی بێ مۆر هۆشداری بەهاووڵاتییان دەدرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2019، تەندروستی هەڵەبجە لە ئاگادارییکدا تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لە درێژەی بەدواداچوونەکانی تیمە تەندروستییەکانی بەشی خۆپارستن سەر بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە و لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە توانرا دەست بەسەر ئاژەڵێکدا بگیرێت کە دوور لەڕێنماییەکان و مۆری پشکنین، خاوەنەکەی بەنیازبوو لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.
تەندروستی هەڵەبجە ڕوونیشکراوەتەوە، "تیمەکانمان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدەن کە گۆشتی بێ مۆر مەکڕن و لەهەر کوێ بینیتان هاوکاری ئێمە بن و ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدەینە دادگا کە مامەڵە بەژیانتانەوە دەکەن".
باسنيوز
