پارتی و یەکێتی ڕێک کەوتن
پاش دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر و بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی، کەمێک لەمەوبەر، کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری سەرچاوەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە یەکێتی بە وەڵامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕازی بووە.
هەر لەمبارەیەوە کە سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە "تەقریبەن" لەگەڵ یەکێتی ڕێک کەوتووین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمێکی دیکە، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیش لە دانیشتنەکەدا بەشداری دەکەن.
باسنيوز
