هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت
بەپێی زانیارییەکان کە لە گەنجینەی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، رۆژی یەکشەممە ٧ی نیسانی ٢٠١٩، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و هەر ئەو ڕۆژە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی پێشمەرگە مووچەیان پێ دەدرێت.
چاوەڕوانیش دەکرێت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دواتریش وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری لەگەڵ تەندرووستی دابەش بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت. (باسنیوز) زانیویەتی کە هۆکاری دواخستنی دابەشکردنەکە بۆ درەنگ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
باسنیوز
