مەمدوح ئەلعەبادی: هەولێر دەبێتە تروسکایی بۆ بیری هۆشیاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مەمدوح ئەلعەبادی: هەولێر دەبێتە تروسکایی بۆ بیری هۆشیاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سیاسەتمەدارێکی ئوردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر رایگەیاند، هەولێر دەبێتە تروسکاییک بۆ بیری هۆشیاری لە ناوچەکە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، 14ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە.



لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە، مەمدوح ئەلعەبادی، سیاسەتمەداری ناسراوی ئوردنی و سەرۆکی کوتلەی گردبوونەوەی دیموکراتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وتارێکی پێشکەش کرد.



مەمدوح ئەلعەبادی رایگەیاند، بە سەردانیکردنی شاری هەولێر، تووشی سەرسوڕمانی بووە، بەهۆی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانیی شارەکە و ”پاکترین شاری وڵاتانی عەرەبییە“.



مەمدوح ئەلعەبادی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ساڵانەی کتێب لە هەولێر بە هەنگاوێک بۆ رۆشنفکری دانا و رایگەیاند، ”هەولێر دەبێتە تروسکاییەک بۆ بیری هۆشیاری لە ناوچەکە“، کە مەبەست لێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.



مەمدوح ئەلعەبادی، کە پزیشکی پسپۆڕی چاوە، لە ساڵەکانی 1987-1991 نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ئوردن بوو. لە ساڵەکانی 1991 - 1993 وەزیری تەندروستیی ئوردن بوو. لە ساڵەکانی 1993-1998 ئەمینداری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەی بوو. لە ساڵی 2003 تا 2007 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بوو.






باسنيوز
Top