ئەیاد عەللاوی: هەولێر مینبەری رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەتە
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی لە وتارێکدا دوای کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، رایگەیاند، دەبێ بیر لە رێگاچارەی دیکەی ناسەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکرێتەوە.
ئەیاد عەللاوی پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی دەربڕی و هیوای خواست وەک حکوومەتەکانی پێش خۆی، خەڵک و لایەن و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق پەراوێز نەخات.
ئەو سەرکردە عێراقییە ستایشی شاری هەولێری کرد لە لەخۆگرتنی دژبەرانی رژێمی بەعس و ئاوارە سوننەمەزهەبەکانی عێراقی لە دوای 2003 و رایگەیاند، ”هەولێر مینبەری رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەتە لە عێراق“.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، 14ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
باسنيوز
