سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کردەوە

 سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کردەوە
سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە شاری هەولێر، کردەوە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و ژمارەیەک سەرکردەی کوردستانی و عێراقی و رۆشنبیرانی گەلەکەمان، 14ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، کرایەوە.



پێشانگاکە لە هۆڵی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لەناو پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، کراوەتەوە.



لەو پێشانگایە، کە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، یەک ملیۆن ناونیشانی کتێب، کە لەلایەن 40 دەزگای چاپ و پەخشی کوردستان و 260 دەزگای چاپ و پەخشی وڵاتانی دراوسێ و جیهان چاپکراون، نمایش کراون.





باسنيوز
Top