هۆشیار زێباری: هیوادارم بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی" چیدیکە پرۆسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و دوانەخرێت.

هۆشیار زێباری: هیوادارم بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی
هۆشیار زێباری دەڵێت، پارتی "زۆر نزیکە" لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

لە توویتەری خۆی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان پارتی و یەکێتی زۆر نزیکە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان".

هۆشیار زێباری هیواخوازە، بۆ "بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی" چیدیکە پرۆسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و دوانەخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی چوارشەممە 3-4-2019 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی وەڵامەکەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە.

ماوەی زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام هێشتا یەکێتی لەبارەی پۆست و پشکەکانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت لەگەڵ پارتی رێکنەکەوتووە.

لە ناوەڕاستی مانگی 2ی ئەمساڵ پارتی و گۆڕان رێککەوتنێکیان واژۆکرد و دواتریش دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دواخرا، کە بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکات.




رووداو
Top