ئومێد خۆشناو هۆكاری ئەنجام نەدانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشكرا دەكات
خۆشناو نووسیویەتی "وه‌ک بڕیار بوو به پێی به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه پێشنیازی یاسای کاراکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک تا بوون به خاوه‌ن ده‌ستوور بکرێ. ئه‌دی بۆ نه‌کرا؟ وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیاره ڕێک ئه‌وه‌یه كە له سۆنگه‌ی په‌رۆشی پارتی و به‌رپرسیارییه‌تی و تێگه‌یشتنی نیشتمانییانه‌ی سه‌رۆک بارزانی و ده‌ستپێشخه‌ریه به‌رده‌وامه‌کانی پارتی بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و خوڵقاندنی که‌شێکی دروستی نزیکبوونه‌وه له ڕێککه‌وتن، کۆبوونه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێر دواخرا".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی هیوای خواستووە ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی پارتی وه‌ک خۆی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی تر، به تایبه‌ت یه‌کێتی وه‌ربگیرێ و ببێته هۆکاری زوو گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن که خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه.
دەشڵێ "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارتی له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و له‌وپه‌ڕی باوه‌ڕی به ئارامی ده‌روونی هاووڵاتیان و له‌وپه‌ڕی په‌رۆشی بۆ کوردستان و به‌هێزی کوردستان و ڕێککه‌وتنی نیشتمانیانه‌ی هێز و لایه‌نه‌کانه. پارتی وه‌ک هێزی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و هێزی یه‌که‌م هه‌ر له سه‌ره‌تا و له ٦ی ١١ی ساڵی ڕابردوو، له کاتی سوێندی یاسایی ئه‌ندامانی خولی پێنجی په‌رله‌مان ده‌یتوانی زۆر کار بکات و به‌ڵام له سۆنگه‌ی په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌یکرد. چه‌ند جاری تریش گوتوومانه نه‌مانده‌خواست به بێ فراکسیۆنی یه‌کێتی، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتنه پێش".
لە كۆتاییشدا نووسیویەتی كە ئێستەش هیوادارن ئاقڵمه‌ندانی یه‌کێتی بتوانن ببنه هۆکاری به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر، که ئه‌مه خواستێکی جه‌ماوه‌ری و گشتیه.
باس‌نیوز
