ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی له ئاكرێ وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، رێكه‌وت زوهێر، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتێك روویداوه، كه ئۆتۆمۆبێله‌كه بۆ گه‌یاندنی باره‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر له رێگه‌دا بوو و به‌هۆی خێرایی لێخوڕین و خراپی كه‌ش و هه‌وا، كه ئه‌و كات بارانێكی به‌لێزمه ده‌باری، تووشی وه‌رگه‌ڕان بووه، له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای رووداوه‌كه ته‌رمی شۆفێره توركه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه.
K24-
