كەشناسی: بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت
فازڵ ئیبراهیم، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، ئەو شەپۆلەی كە دوو هەفتە بەر لە ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، هاوكات درێژەیشی دەبێت، ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بارانبارینی پچڕپچڕ دەبارێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایشی كرد، كە رۆژی هەینی شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەست پێدەكاتەوە، هەتا شەممە و یەكشەممەی دابێت، بەو پێیەی شەپۆلەكە كاریگەری تا هەفتەی داهاتوویش دەبێت.
ناوبراو روونیشی كردەوە، كە بارانی بەهارە ماوە ماوە و بە شێوەی پچڕپچڕ و مامناوەند لە هەندێ ناوچەی جیاجیا دەبێت، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێشبینی ناكەن بارانی بەلێزمە ببارێت و مەترسیی هەبێت.
kdp-
