ئاسایشی ھەولێر: سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسەی لە نزیک داواکاری گشتی تەقەی کردووە

	 ئاسایشی ھەولێر: سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسەی لە نزیک داواکاری گشتی تەقەی کردووە
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر گوتی، کەسێک لە نزیک باڵەخانەی داواکاری گشتی تەقەی بە ئاسماندا کردووە و گوللەیەک بەر بینای باڵەخانەکە کەوتووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئەو کەسەی تەقەی کردووە کێیە.



د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوی تەقەکردن لە باڵەخانەی داواکاری گشتی ئەوە بووە کە کەسێک لە نزیک باڵەخانەکە تەقەی بە ئاسماندا کردووە، لە ئەنجامدا گوللەیەک بەر باڵەخانەکە کەوتووە."



د. تارق نوری گوتیشی، ئێستا لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە تەقەکەی کردووە .
kdp-
Top