لە گه‌رمیان زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئه‌نفالدا دابه‌ش ده‌كرێت
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: "به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفاڵه‌كان و ڕ‌اگیراوانی زیندانیانی سیاسی له ته‌واوی قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ده‌كرێت."
به‌رزان كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "لە کۆی (11141) پارچە زەوی لە سنووری کوردستاندا (2259) زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەش دەکرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان گوتیشی: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەردوو شارەوانیی ڕزگاری و کفری زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکەین کە ناویان لە سنووری ئەو دوو شارەوانییەدا هەیە".
ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌رده‌می ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقدا به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وت و 182000 هه‌زار هاووڵاتیی سیڤیل زینده‌به‌چاڵ كران، چه‌ندین هاووڵاتیش ڕزگاریان بوو، هاووڵاتییەكی زۆریش به‌هۆی پشتیوانیان له شۆڕشی كوردستان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حوكمڕانیی ڕژێمه‌كه‌ی سەد‌دام حووسێن ده‌ستگیر كران و ساڵانێكی زۆریان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و له سووچی زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر برد.
kdp-
