کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دوا خرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دوا خرا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پێشکەوتنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بۆ ئەوەی ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان زیاتر دەوڵەمەند بکرێت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دوا خرا.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار بوو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم بکرێت بۆ سبەی دوا خرا."

محەمەد ئیلخانی گوتیشی: "مەبەست لە دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە ھەمواری یاساکە زیاتر دەوڵەمەند بکرێت و سبەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت."
kdp-
Top