داڕمانی چیای هەیبەت‌سوڵتان خەساری ژینگەیی لێ کەوتەوە

داڕمانی چیای هەیبەت‌سوڵتان خەساری ژینگەیی لێ کەوتەوە
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە جگەلە داڕووخانی بەشێكی شاخی هەیبەت سوڵتان، بەشێک لە دارە سنەوبەرەکانی دارستانی هەیبەت سوڵتانیش بەهۆی رۆچوونی زەوی و داڕمانی شاخەكەوە لە ڕەگەوە هەڵکەندراون.

زاھیر محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕايگەیاند: "لە بەرەبەیانی ئەمڕووە ۳ جار تاشە بەرد لە چیای هەیبەت سوڵتانەوە بەر بووەتەوە و ئێمەش لەبەر سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییان بڕیارمان دا بە داخستنی ڕێگای ھەیبەت سوڵتان بە ڕووی شۆفێران".

گوتیشی: خۆشبەختانە تا ئێستا ھیچ زیانێکی نەبووە.

ڕێگای ھەیبەت سوڵتان ڕێگای قەزای کۆیە بە دووکان و بە ئیدارەی ڕاپەرین دەبەستێتەوە و بەداخستی ئەم ڕێگایە نیگەرانییی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران.











باسنيوز
Top