کونسوڵی ئێران له هه‌ولێر زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به پێدانی ڤیزا دەخاتە ڕوو
ئەمڕۆ سێشەممە 2/4/2019، کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، مورته‌زا عه‌بادی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ڕایگەیاند: "په‌یوه‌ندی به‌هێز و براده‌رانه‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن ڕۆحانی له سه‌ردانه‌که‌یان بۆ به‌غدا به فه‌رمی پێشنیاری نه‌مانی ڤیزا یان تێچووه‌که‌ی بخه‌نه‌ڕوو و به‌رپرسانی عێراقیش له وه‌ڵامدا ڕایانگه‌یاند، که ژێرخانی پێویست بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا بوونی نییه و ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر نه‌مانی تێچووی پێدانی ڤیزا ده‌ربڕی، هه‌ر بۆیه وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هه‌ر دوولا وه‌ک ڕابردوو به پێویست داده‌نرێت، به‌ڵام هیچ تێچوویه‌کی نابێت".
مورته‌زا عه‌بادی، ڕاشیگەیاندووە، "کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئێران له عێراق له ڕۆژی دووشه‌ممه 1ی نیسانه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ کردووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت لایه‌نی عێراقیش هیچ کێشه‌یه‌کی له سه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه نه‌بێت.
لەبارەی ئەو ڤیزانه‌ی که ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان تاران و به‌غدا ده‌یانگرێته‌وه، گوتی: "ڤیزای هاتن، گه‌شتیاری، زیاره‌تی، خوێندن، کار، ته‌ندرووستی و بنه‌ماڵه به ڕه‌چاوکردنی یاسا هیچ تێچووه‌یه‌کیان نابێت".
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤێزاش ڕوونیکردەوە، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی وڵاتی ئێران بکه‌ن، ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێگای کۆمپانیاکانی گه‌شتیاری و نووسینگه‌کانی پۆسته‌ی هه‌ولێر له پارێزگاکانی که‌رکوک، هه‌ولێر، نه‌ینه‌وا یان له ڕێگای ماڵپه‌ڕی e_visa.mfa.ir داوای ڤیزا بکه‌ن و پاشان کۆدی تایبه‌تی خۆیان وه‌ربگرن و به ناونیشانی visaerbil@gmail.com بۆ کۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر بنێرن تا کۆنسوڵخانه به پێی یاسا ڤیزاکانی ئه‌وان ده‌ربکات، به‌م شێوازه‌ش چیدی پێویست به هاتنی خه‌ڵک بۆ کۆنسوڵخانه ناکات و ڕه‌زامه‌ندی بۆ پێدانی ڤێزا یان به پێچه‌وانه‌وه له ڕێگای ئه‌و ناونیشانه‌وه که داواکارییه‌که‌ی بۆ کۆنسوڵخانه نێردراوه، پێ ڕاده‌گه‌ێندرێت.
ئاماژەشی بەوەکردوو، کە ڤیزا به شێوازی ئه‌لکترۆنی دەردەکەن و وه‌ک ڕابردوو پێویست به لکاندنی به پاسپۆرتی خه‌ڵکه‌وه ناکات به‌ڵکوو له ڕێگای سیسته‌می یه‌کگرتووه‌وه له ناوه‌نده‌کانی پاسپۆرتی ئێران ده‌بینرێت و ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ئێران له ڕێگای ئه‌و سیسته‌مه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و هیچ مۆرێک له پاسپۆرته‌کانی ئه‌وان نادرێت.
دەشڵێت "ئه‌گه‌رچی وه‌رگرتنی پرێنتی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیان به پێویست نازانین، به‌ڵام ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌وانه‌ی که ویستی سه‌ردانی ئێرانیان هه‌یه به مه‌به‌ستی دڵنیایی زیاتر ئه‌و پرێنته له گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن".
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تکرده‌وه که باس له‌وه ده‌که‌ن ئێران ڕێگری له چوونی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌م وڵاته ده‌کات و گوتی: "هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان پاش ته‌واوکردنی ڕێوشوێنه یاساییه‌کان ده‌توانن به ئۆتۆمبێلی خۆیان سه‌ردانی ئێران بکه‌ن".
باسنيوز
