کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دواخرا
د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە کەمێک لەمەوبەر لە سەر ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاریان داوە بە دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠١٩.
هاوکات داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کردووە، لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت.
باسنيوز
