داوای ئاشکراکردنی ناوی پەرلەمانتارە نەهاتووەکان دەکرێت

داوای ئاشکراکردنی ناوی پەرلەمانتارە نەهاتووەکان دەکرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق داوای ئاشکراکردنی ناوی پەرلەمانتارە نەهاتووەکان دەکات و ”با خەڵک ئاگادار بکەینەوە“.

حوسێن ئەلعیقابی، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە پەرلەمان چارەسەرێک بۆ کێشەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لر دانیشتنەکان بدۆزێتەوە، چونکە ئەو کێشەیە ”کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر داڕشتنی یاساکان“.

حوسێن حەلعیقابی هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناوی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە بۆ خەڵک ئاشکرا بکات، کە بەشداریی دانیشتنەکان ناکەن و ناچنە کۆبوونەوەکان.

پێشتر لە 29-1-2018، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیەکی بۆ زیادکردنی پێبژاردن (غەرامە)ی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکان، بۆ دوو هێندەی جاران، پەسەند کرد.












باسنيوز
Top