چۆمان.. كچێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
نەقیب شێروان خالید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتێژیی دژ بە ئافرەتانی سۆران، رایگەیاند: "لە رۆژانی رابردوودا كچە قوتابیەكی بەشی پەرستاریی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران و دانیشتووی شارۆچكەی چۆمان، بەناوی (ر-ف-م) بەهۆی سووتانی جەستەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی چۆمان و لەوێشەوە بەهۆی رێژەی 70% سووتانی جەستەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمر جنسی شاری هەولێر و ئەمڕۆ 2/4/2019 گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "بەپێی گوتەكانی خۆی ئەم كچە سكاڵای لەدژی كەس نەبووە و گوایە باری دەروونیی ناجێگیر بووە و بە هۆیەوە خۆی سوتاندووە، لێكۆڵینەوەكانیش لە ڕووداوەكە بەردەوامە".
باسنیوز
