گوتەبێژی پیشانگەی کتێبی هەولێر: 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن
هەردی عومەر، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "بە گشتی 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 21 وڵاتەوە بەشدارن کە بریتین لە 14 وڵاتی عەرەبی، سێ وڵاتی ئەورووپی، وڵاتانی دراوسێی ئێران و تورکیاش بەشدارن و زیاتر لە 100 ڕۆشنبیر و ئەدیب و نووسەر لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات تێیدا بەشدارن".
لە پیشانگەی ئەمساڵدا ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاکوو 7ی ئێوارە 40 چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت و نزیکەی یەک ملیۆن کتێب لە پیشانگە دەخرێنە ڕوو و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بە دەیان ناونیشانی نوێیەوە بەشدارن.
هەردی عومەر ئاماژەی بەوەش کرد: "هاوکات لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستانەوە لە پیشانگەی کتێبی هەولێردا بەشدارن و جیاوازیی پیشانگەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی پێشوو ئەوەیە، کە ساڵی پێشوو 250 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدار بوون، بەڵام ئەمساڵ 300 دەزگا بەشدارییان کردووە و بەرفراوانترە لە ساڵی ڕابردوو."
باسنیوز
