ترەمپ و کیم لووتکەی سێیەم ئەنجام دەدەن
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاند، ''هیواخوازە لە چەند مانگی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لووتکەی سێیەم ئەنجامبدەن''.
وەزیری دەروەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، قورسە بۆ ئێستا کاتی ئەو کۆبوونەوەیە دیاربکرێت، بەڵام هیواخوازە کۆبوونەوەکە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
گوتەکانی مایک پۆمپیۆ لەکاتێکدایە کە کیم جۆنگ ئوون و دۆناڵد ترەمپ نەیانتوانی لە لووتکەی دووەمی نێوانیاندا کە لە هانۆی بەڕێوەچوو بگەن بە هیچ رێککەوتنێک.
رووداو -
