مەسرور بارزانی ستایشی هاوکارییەکانی فەرەنسا بۆ کوردستان دەکات

 مەسرور بارزانی ستایشی هاوکارییەکانی فەرەنسا بۆ کوردستان دەکات
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ستایشی هاوکاریی و پاڵپشتیی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.



ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر، کۆ بووەتەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و برۆنۆ ئۆبێرت تاوتوێی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق وشەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان کردووە.



راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای جەختکردنەوە لە ”پەیوەندیی دۆستانە“ی فەرەنسا و کوردستان، ستایشی هاوکاریی و پاڵپشتییەکانی ئەو وڵاتەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە و بەرزی نرخاندووە.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا، بارودۆخی سوریا و کۆنترۆڵکردنەوەی دوا مۆڵگەی داعش بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.



باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق جگە لە هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتیی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس کردووەتەوە و رایگەیاندووە، فەرەنسا لە پشتیوانی و ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.






باسنیوز
Top